بەوێنە.. 19 ساڵ بەسەر ھێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری ئەمریکا تێدەپەڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. 19 ساڵ بەسەر ھێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری ئەمریکا تێدەپەڕێت

 

19 ساڵ بەسەر ھێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری 2001 لە ئەمریکا تێپەڕ دەبێت کە بە گەورەترین پەلاماری تیرۆریستی لە مێژووی ئەمریکا دادەنرێت.

لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 11ی ئەیلوولی 2001، کۆمەڵێک ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەک لەلایەن رێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدرا، کە چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی لەلایەن گرووپێکی سەر بە رێکخراوی ئەلقاعیدە رفێنران و دوو لە فڕۆکەکان هەردوو تاوەری بازرگانیی (نیویۆرک)یان کردە ئامانج، فڕۆکەیەکی دیکەشیان خۆی بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) کێشا و فرۆکەی چوارەمیش لە ویلایەتی پێنسلڤانیا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە جۆری (F-16) خرایە خوارەوە.

لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیرۆریستییەدا دوو هەزار و 973 کەس کوژران و 24 کەسیش ونبوون لەگەڵ ھەزاران بریندار و تووشبوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی دوکەڵی ئاگر و ھەڵمە ژاراوییەکاندا.