"کارگەکان و هۆیەکانى گواستنەوە و مۆلیدەى ناو گەڕەکەکان هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی هەوای هەولێرن"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"کارگەکان و هۆیەکانى گواستنەوە و مۆلیدەى ناو گەڕەکەکان هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی هەوای هەولێرن"

 

بەرپرسێکى دەستەى پاراستن و ژینگەى هەرێم رایگەیاند کارگەکان و هۆیەکانى گواستنەوە و مۆلیدەى ناو گەڕەکەکان هۆکارێکى سەرەکین بۆ پیسبوونى هەوا و تێکچوونى دۆخى ژینگەى هەولێر.

عەبدولرەزاق خەیلانى، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى کاروبارى هونەرى لە دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "چەندین هۆکارى سەرەکى هەن بۆ پیسبوونى رەگەزێکى سەرەکى ژینگە کە هەوایە، لەوانەش زۆربوونى ژمارەى ئۆتۆمبێل و هۆیەکانى گواستنەوە بەگشتى و کارگەکان و پاڵاوگە نەوتییەکان، زۆربوونى مۆلیدەى ناو گەڕەک و کۆڵانەکانیش یەکێکى دیکەن لە هۆیەکانى پیس بوونى هەواوى ناوشارى هەولێر".

راشیگەیاند: " هۆیەکانى گواستنەوە و مۆلیدەى ناو گەڕەکاکان و تەنانەت  کارگەکانیش بەکوالێتییەکى خراپ کاردەکەن و رەچاوى مەرجەکانى پاراستنى ژینگە ناکەن، ئەو سوتەمەنییەشى بەکارى دەهێنن کوالێتى نزمە بۆیە ئەو گاز و دوکەڵ و پاشماوەیەى دەرى دەدەن کاریگەرییەکى خراپ لەسەر ژینگە جێدەهێڵن و ژینگە پیس دەکەن".

ئاماژەى بەئەوەش کرد" ئەگەر هۆیەکانى گواستنەوەى جۆراوجۆر دابین بکرێت و کارەباى نیشتیمانى بەتەواوى بدرێتە هاووڵاتیان، ئەوا پێویست ناکات هاووڵاتیان هۆیەکانى گواستنەوە و ئەو هەموو ئۆتۆمبێلە بەکار بێنن، لەلایەکى دیکەش زۆربوونى ژمارەى دانیشتووانى شارى هەولێر هۆکارێکى دیکەیە بۆ پیسبوونى هەواى پارێزگاکە".