سلێمانی.. زیاتر لە ٥٠٠ گەنجینەی عەمبارکردنی کاڵا و خۆراک دروست دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. زیاتر لە ٥٠٠ گەنجینەی عەمبارکردنی کاڵا و خۆراک دروست دەکرێن

 

ئەندامێکی ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند، کارەکانی دروستکردنی زیاتر لە (٥٠٠) گەنجینەی خۆراک و کاڵا و کەلوپەل لە شاری سلێمانی دروست دەکرێت کە بەھۆیەوە گرفتی شوێن و پاراستنی کەلوپەل بەشێوەیەکی باش چارەسەر دەبێت.

نەوزاد ڕەباتی، ئەندامی ژووری بازرگانیی سلێمانی بە (باسنیوزڕاگەیاند: "لەپێناو پاراستن و ھەڵگرتنی ڕێژەیەکی زۆر لە خۆراک و کاڵا و کەلووپەل، کارەکانی دروستکردنی زیاتر لە ٥٠٠ گەنجینە لە شاری سلێمانی دەستی پێکردووە کە تایبەتن بە ھەڵگرتنی شەش بابەت لەوانە:-(خۆراک،ساردکەرەوە،کەلوپەلی کارەبا، کەلوپەلی ناوماڵ،پاتری، بابەتی پەڕاوگە) ".

گوتیشی: "بانگەواز کراوە بۆ ئەو بازرگانانەی کە دەیانەوێت گەنجینەکان دروست بکەن و خزمەتگوزارییان بۆ ببەن ھەندێکیان دەستیان پێیکردوەو ھەندێکی دیکەش ماون، مۆڵەتی یەک مانگیان لەبەردەستە بەپێچەوانەوە دەدرێت بە بازرگانی دیکە".

بە گوتەی ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی سلێمانی، بە تەواوبوونی ئەو گەنجینانە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەکی باش گرفتی ھەڵگرتن و پاراستنی کەلوپەل و خۆراکی نامێنێت.