دووکان.. ڕووپێوی بۆ ئەشکەوتە دەستکرد و سروشتییەکانی سنوورەکە ئەنجام دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دووکان.. ڕووپێوی بۆ ئەشکەوتە دەستکرد و سروشتییەکانی سنوورەکە ئەنجام دەدرێ

 

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان ڕایگەیاند بەمەبەستی سوود وەرگرتنیان لە بواری گەشتیاری، پلانیان ھەیە ئەشکەوتە دەستکرد و سرووشتییەکانی سنوورەکە رووپێو بکەن.

ڕێژین ڕەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە سنووری قەزای دووکان ژمارەیەکی زۆر ئەشکەوتی مێژوویی دەستکرد و سرووشتیی بەناوبانگ ھەن لەوانە ئەشکەوتی جاسەنە و زنجیرە ئەشکەوتەکانی چەمی ڕەزان و ئەشکەوتی کچ و کوڕ و زۆر ئەشکەوتی دیکە و دەمانەوێت لەڕووی گەشتیاریییەوە بایەخیان پێبدەین".

گوتیشی: "ھەرچەندە ھەندێک لەو ئەشکەوتانە ڕێگەیان بۆ ڕاکێشراوە و گەشتیاران سەردانی دەکەن و کاریگەری بۆ گەشتیارییی شوێنەواری ھەبووە بەڵام وەک پێویست نییە،بۆیە بەرنامەو پلانمان ھەیە ڕووپێوییەکی وردی ھەموو ئەو ئەشکەوتانە بکەین کە لە سنوورەکەمان ھەن".

ڕونیشیکردەوە: "ئامانج لەو ڕووپێوییە دیاریکردنی شوێن و پێویستی و بردنی خزمەتگوزاری ڕێگاوبان و بابەتەکانی دیکەیە بۆ ئەو ئەشکەوتانە بۆ ئەوەی لەکاتی دابینکردنی بودجە بەرچاومان ڕوون بێت لە جێبەجێکردنی پێویستی و خزمەتگوزاری بۆیان کە بەھۆیەوە گەشتیاری شوێنەواری ناوچەکە بوژانەوی باش بەخۆیەوە دەبینێت".