پاککردنەوە و سڕینەوەی پێستی دەموچاو لە مکیاج بە ئاو و سابوون و جۆرەها مادەی پاککەرەوەی تر، کە تایبەتە بە دەموچاو ئەنجام دەدرێت، بەڵام بەکارهێنانی مەوادی سروشتی و بێ زیان، لەگەڵ ئەوەی تەندروستیی پێستت دەپارێزێت و زیانی نابێت، پێستیشت پاک دەکاتەوە. بەگوێرەی زانیاریی شارەزایانی بواری پێست لە ماڵپەڕی (جوان ببە)دا، زەیتی نارگیل باشترین و بەهێزترین پاککەرەوەی پێستە و دوای مکیاج دەتوانن بۆ پاککردنەوەی پێست سوود لە زەیتی نارگیل وەربگرن.