كوڕە بەرپرسێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پارەیەكی زۆر لە ئاهەنگی ناسینی ڕەگەزی منداڵەكەی خەرج دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كوڕە بەرپرسێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پارەیەكی زۆر لە ئاهەنگی ناسینی ڕەگەزی منداڵەكەی خەرج دەكات

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ناڕەزایی لێ دەكەوێتەوە


لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سووریادا ناڕەزاییەكی زۆر بەرز بووتەوە لە دژی كوڕی یەكێك لە بەرپرسە ئۆپۆزسیۆنەكانی سووریا بە هۆی ئەوەی پارەیەكی زۆری لە ئاهەنگی دیاریكردنی ڕەگەزی منداڵەكەیان خەرج كردووە.


ئەنەس مەڕوە كە كوڕی هیشام مەروەی ئەندامی حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە، تەنها لە ئاهەنگی دیاریكردنی ڕەگەزی منداڵەكەی، بڕی 95 هەزار دۆلاری دایە تاوەری خەلیفە لە ئیمارات، ئاهەنگەكەش تەنها سێ خولەكی خایاند.


ئەم ئاهەنگە قسە و باسێكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سووریا دروست كردووە، داوا دەكرێ هیشام مەروە واز لە پۆستەكەی بهێنێت.


حەكیم بابا كە نووسەرێكی دیاری سووریایە، لە تویتەری خۆیدا داوای لە هیشام مەروە كردووە داوای لێبووردن لە خەڵكی سووریا بكات بەرامبەر ئەو شوورەییەی كوڕەكەی ئەنجامی داوە.


هەروەها محەمەد دەغیمی كە چالاكوانێكی بەناوبانگی سووریایە، لە تویتەردا نووسیویەتی ئەوەی كوڕەكەی هیشام مەروە ئەنجامی دا، لوتكەی بێ رەوشتییە.