حكوومەتی هۆڵەندا بە بڕی یەک ملیۆن و 200 هەزار دۆلار قەرەبووی هاووڵاتییەكی مووسڵ دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حكوومەتی هۆڵەندا بە بڕی یەک ملیۆن و 200 هەزار دۆلار قەرەبووی هاووڵاتییەكی مووسڵ دەكاتەوە

 

بۆ یەكەمین جار لە مێژووی عێراقدا هاووڵاتییەكی شاری موسڵ بڕی یەك ملیۆن و دووسەد هەزار دۆلار وەكو قەرەبوو لە وڵاتێکی ئەورووپی وەردەگرێت.

ماڵپەری (ئەلحورە)ی ئەمریكی نووسیویەتی: "باسم رازو هاووڵاتییەكی شاری مووسڵە و تەمەن 61 ساڵە، ئەم هاووڵاتییە لە بۆردومانێكی بە هەڵەدا هەردوو قاچەكانی لە دەست داوە، بۆردومانەكەش لەلایەن فرۆكەكانی حكوومەتی هۆڵەندا لە ساڵی 2016ەوە كراوە".

نك بیلیفیلد، وەزیری بەرگری هۆڵەندا نامەیەكی لەم بارەیەوە ئاراستەی پەرلەمان كردووە، نووسیویەتی: "حكوومەتی هۆڵەندیی بەرپرسیار نییە لەو هەڵەی كە كردوویەتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە دۆسیەی باسل رازۆ دۆسیەكی مرۆڤایەتییە، حكوومەتی هۆڵەندا بڕیاری داوە ئەو قەرەبووە گەورەیەی بكاتەوە".

شایانی باسە لە ڕ‌ۆژی 20ی 9ی 2015، بەهۆی هەڵەیەكی هەواڵگری حكوومەتی هۆڵەندا خانووی باسل لە شاری مووسڵ بۆردوومان كراوە، كە بووە هۆی لە دەستدانی هاوسەرەكەی و باسلیش هەردوو قاچی لەدەستدا.