كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ماکرۆن: پێویستە سەرکردەکانی ئەوروپا توندتر بن لەگەڵ ئەردۆغان

سەرکۆماری فەرەنسا بە پێویستی دەزانێ سەرکردەکانی ئەوروپا هەڵوێستی توندتریان دژی سەرکۆماری تورکیا هەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-9-2020، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری فەرەنسا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وڵاتانی ئەوروپیی سەر دەریای ناوەڕاست، هەوڵ دەدا هەڵوێستێکی یەکگرتووی ئەوروپی لە دژی تورکیا نیشان بدرێت.

ئیمانوێڵ ماکرۆن بە پێویستی دەزانێ سەرکردەکانی ئەوروپا هەڵوێستێکی توندتریان دژی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری فەرەنسا هەبێت.

سەرکۆماری فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کردووە، وڵاتەکەی ناخوازێ ناکۆییەکان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست زیاتر بن، بەڵام ”پێویستە تورکیا نیەتی خۆی باش بکات“.

ماکرۆن جەختی لە پێویستیی رێزگرتن لە سەروەریی ئەوروپی و یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن تورکیا کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ”هێڵە سوورەکان دیارن و پێویستە تورکیا رێزیان لێبگرێت“.