بەوێنە.. کچێکی دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ سەرقاڵی هەنگەوانییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. کچێکی دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ سەرقاڵی هەنگەوانییە

کچێکی دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ لە سنووری ڕانیە دەستی بە کاری بەخێوکردنی ھەنگ کردووە و دەڵێت بەو ھیوایەم لە داھاتوودا ئەم پیشەیە ببێتە ھۆی سەرچاوەی بژیویم.

ئەژین ئیسماعیل، کە ئەمساڵ دەستی بە کاری ھەنگەوانی کردووە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی لە کۆلێژی کشتوکاڵ دەرچووم، بە پێویستم زانی بەرھەمی خوێندنەکەم بدوورمەوە بۆ ئەو مەبەستەش لە کوێستانەکانی (گۆڕە بۆت)ی نزیک لە دۆڵی سەرکەپکانی سنووری قەزای ڕانیە لەگەڵ خزمێکم پیشەی ھەنگەوانیم ھەڵبژارد و دەستم کردووە بە بەخێوکردنی ھەنگ".

گوتیشی: "بەدەر لەوەی کە بەخێوکردنی ھەنگ ھەستکی زۆر خۆشم پێ دەبەخشێت، ھیواشم وایە لە داھاتوودا ببێتە بەشێک لە دابینکردنی بژیویم".