سەندیکای پزیشکانی عێراق هۆشداریی لە پشکنینێکی کۆرۆنا دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەندیکای پزیشکانی عێراق هۆشداریی لە پشکنینێکی کۆرۆنا دەدات

سەندیکای پزیشکانی عێراق هۆشداریی لە ئەنجامدانی پشکنینێکی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا دەدات.

عەبدولئەمیر موحسین، نەقیبی پزیشکانی عێراق بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رێژەی ئەنجامی هەڵە لە پشکنین بە ئامێری ( Rapid test) زۆر زۆرە و ئەو ئامێرە ورد نییە لە دەرخستنی ئەنجامەکان.

عەبدولئەمیر موحسین هۆشداریی داوە و داوای کردووە چیترە بەو ئامێرە پشکنینی کۆرۆنا نەکرێت، چونکە مەترسییەکی گەورە لەسەر نەخۆشەکە دروست دەکات و کاریگەریی لاوەکیی نێگەتیڤی هەیە.