ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 28 ملیۆن کەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 28 ملیۆن کەس

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 28 ملیۆن و 18 هەزار و 507 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، بەریتانیا، فەرەنسا، بەنگلادیش، سعودیە، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، عێراق، ئەڵمانیا، فلیپین، ئەندەنوسیا، ئۆکرانیا، ئیسرائیل، کەنەدا، بۆلیڤیا، قەتەر، ئیکوادۆر، کازاخستان، دۆمەنیکا، میسر، پەنەما، رۆمانیا، کوێت، بەلجیکا، عومان، سوید و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 20 ملیۆن و  29 هەزار و 437 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 908 هەزار و 727 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.