کۆیە.. شوانکارێک بە هۆی پێوەدانی زەردەواڵەیەکەوە گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. شوانکارێک بە هۆی پێوەدانی زەردەواڵەیەکەوە گیانی لەدەست دا

 

گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرای کرد کە  مێرمنداڵێکی عەرەب لە کاتی شوانکاریدا زەردەواڵەیەک پێوەی داوە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ھاوکار عەلی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایتیی تەندروستیی کۆیە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (٩-٩-٢٠٢٠) تەرمی مێرمنداڵێکیان ھێنایە پزیشکی دادوەریی کۆیە کە لە گوندی (ئۆمەرمەندانسنووری شارەدێی شوان لە کاتی شوانکاریدا زەردەواڵە پێوەیدابوو و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستدابوو".

گوتیشی: "مێرمنداڵە تەمەنی ١٤ ساڵەو بە نەتەوە عەرەبە و دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە وردەکاریی رووداوەکە کردووە".