كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێکی نەرویجی، ترامپ بۆ خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی هەڵدەبژێرێ

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ، سەرۆک دۆناڵد ترامپ بۆ خەڵاتی نۆبل بۆ ساڵی 2021 پاڵێوراوە، ئەویش بەهۆی نێوانگیری و هەوڵی لە رێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەم هەوڵە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی زیاتری ئاشتی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست لە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵدا.

پۆمپیۆ لە راگەیاندراوەکەیدا دەڵێ، ئەم پاڵاوتن و دەستنیشانکردنە لەو پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەوە دێ بۆ رێککەوتننەکانی ئاشتی، گەشبینین بەوەی ناوچەکە بە یەکگرتنی ئەو دوو دۆست و هاوبەشەی ئەمەریکا دەچێتە قۆناغێکی نوێ، کە زۆر کەس گومانیان لە روودانی وەها کارێک دەکرد.

پۆمپیۆ روونی دەکاتەوە، کە رێککەوتننامەی ئاشتی وەک بڕوانامەیەک وایە سەبارەت بە دیبلۆماسیەتی بوێرانە و دیدگای سەرۆک ترامپ، کە هەردوو شاندی ئیسرائیلی و ئیماراتی بۆ مۆرکردنی رێککەوتننامەکە لە پازدەی مانگی داهاتوودا داوەتی کۆشکی سپی دەکات.

کریستیان تیبرینج، ئەندام پەرلەمانی نەرویجی لە پارتی پێشکەوتنی راستڕەو، سەرۆکی ئەمەریکای پاڵاوتووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل لە ساڵی 2021، بەهۆی رۆڵیان لە رێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات.

کریستیان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە “من ترامپ بەهۆی رۆڵیان لە ئاشتیی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بۆ خەڵاتی نۆبل دەپاڵێوم، ئەم رێککەوتننامەیە زۆر نایابە”.

پێشتریش کریستیان سەرۆکی ئەمەریکای لە 2019 بۆ خەڵات هەڵبژاردبوو، ئەویش بەهۆی هەوڵە دبلۆماسییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور.

شایانی باسە، هەزاران کەس، لەوانە ئەندامانی پەرلەمانەکان و حکوومەتەکان و مامۆستایانی زانکۆ و ئەوانەی پێشتر خەڵاتەکەیان وەرگرتووە، بۆیان هەیە کەسایەتییەکان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی بپاڵێون.