وەزارەتی تەندروستی: گرفتی کەمیی ئۆکسجین و ئامێری ئۆکسجین بە تەواوەتی چارەسەرکراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی: گرفتی کەمیی ئۆکسجین و ئامێری ئۆکسجین بە تەواوەتی چارەسەرکراوە

 

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئێستا گرفتی ئۆکسجین و ئامێری ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکان نەماوە،ھاوکات وەک ھەرێمی کوردستان بەشمان لەو ڤاکسینەی کۆرۆنا دەبێت کە بڕیارە عێراق بیکڕێت.

د.خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئێستا بۆ تەواوی نەخۆشخانەکان بەتایبەت نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا، ئۆکسجین و ئامێری ئۆکسیجینمان دابین کراوە، تەنانەت لەزۆرێک لەو نەخۆشخانانە کارگەی بەرھەمھێنانی ئۆکسجیبن دامەزراوە".

گوتیشی: "ئێستا گرفتێکی ئەوتۆمان لە بارەی دابینکردنی ئۆکسجین نەماوە بەتایبەت کە ئەوانەی پێویستییان بە ئۆکسیجن ھەیە ڕێژەیەکی کەمترن لەوانەی کە بەشێوەیەکی ئاسانتر تووشی پەتاکە بوونە".

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستیی باسی لەوەشکرد: ”لەو ڤاکسینەی کۆرۆنا کە عێراق بڕیارە بیکڕێت بەشی ھەرێمی کوردستانیشی تێدایە و ھەرکات گەیشت ئەوا ئێمەش بە گوێرەی بڕەکە دابەشی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی دەکەین“.