سەبارەت بە کردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە کردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر دەڵێ ئەگەر کردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کاریگەری خراپیش بکاتە سەر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕونا، کردنەوەی ئەو شوێنانە گرنگ و پێویستە بۆ ژیانی هاووڵاتیان.

دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:  " ئەگەر کردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کاریگەری خراپیش بکاتە سەر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕونا و زیانیش بە هاووڵاتیان بگەیەنێت، بەڵام هاووڵاتیان پێوستیان بە کارکردن هەیە بۆیە ئێستا دەتوانن لەگەڵ ڤایرۆسەکە بژین، بەڵام بازاڕ و دوکانەکانیان بخەنەوە کار".

گوتیشی:   "بۆ ئێستا گرنگترین کار لەسەر هاووڵاتیان و کاسباران ئەوەیە خۆپارێزی و تاکپارێزی بکەن و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن، هەروەها ئەو کەسانەی سەردانی ئەو شوێنانەش دەکەن ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن و زوو زوو دەستیان بشۆن و لە قەڕەباڵغی دوور بکەونەوە".

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕاشیگەیاند:  "ئێستا دەنگۆیەک هەیە کە لە وەرزی پایز و سەرمادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆڕۆنا بەرەو هەڵکشان بڕوات و زیاتر بڵا ببێتەوە، بۆ ئەمەش تاکە چارەسەر پابەند بوونە بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە".