داوا دەكرێ فیلمی مۆڵان لە نمایشكردن قەدەغە بكرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داوا دەكرێ فیلمی مۆڵان لە نمایشكردن قەدەغە بكرێ


ژمارەیەك چالاكوانی سیاسیی جیهانی داوا دەكەن فیلمی مۆڵان لە نمایشكردن بوەستێنرێ، ئەمەش بە هۆی ئەوەی ئەكتەرەكانی بەشدارییان لەم فیلمەدا كردووە، هۆكارێك بوون بۆ دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكانی هۆنگ كۆنگ.


ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی نووسیویەتی لیو ییفی كە پاڵەوانی ئەم فیلمەیە، هاندەر بووە بۆ هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەرانی هۆنگ كۆنگ.


یەكێك لەو ڕەخنانەی لەو ئەكتەرە گیراوە، نووسینێكی بووە كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردبووەوە و نووسیبووی "داوا لە پۆلیسی هۆنگ كۆنگ دەكەم هێرش بكرێتە سەر خۆپیشاندەران".


هەروەها چالاكوانان ڕەخنەیان لە دونی ینیش گرتووە كە ئەكتەرێكی دیكەی ناو ئەم فیلمەیە، پێشتر گوتبووی پێویستە هۆنگ كۆنگ بگەڕێتەوە سەر وڵاتی چین.