هاوسەری سوشانت ئەكتەری كۆچكردووی بۆلیۆد دەستگیر كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوسەری سوشانت ئەكتەری كۆچكردووی بۆلیۆد دەستگیر كرا

 

بابەتی كوشتنی ئەكتەری ناسراوی بۆلیۆد سوشانت سینغ راجبوت دووبارە لە میدیاكانی بۆلیۆد سەری هەڵداوە، ئەمجارەیان هاوسەرەی سوشانت تۆمەتبار كراوە بە كوشتنی مێردەكەی.

بەشێك لە میدیاكانی هیندستان بڵاویانکردووەتەوە، كە ریا تشاكرابورتی هاوسەری سوشانت لەلایەن پۆلیسی هندستانەوە دەستگیر كراوە لەسەر ئەوەی كە دەستی هەبوو لە كوشتنی، یەكێك لەو بەڵگانەیش لە بەر دەستی پۆلیسدا ئەوەیە كە ئەو ڕۆژەی سوشانت خۆی كوشتووە كلیلی دووەمی ماڵەوەیان وون بووە.

هەروەها ماڵپەری (albawaba) نووسیویەتی: "سەلمان خانی ئەكتەری ناسراوی بۆلیۆد تۆمەتبار كراوە بە كوشتنی سوشانت، چونكە ڕێگر بووە لە بەردەم بەشداربوونی لە چەند كارێكی نوێدا".

سوشانت ئەكتەرێكی ناسراوی بۆلیۆد بوو لە مانگی یەکی ئەمساڵ بە ڕووداوێكی نادیار تەرمەكەی لە ماڵەوە دۆزرایەوە، تاوەكو ئێستاش پۆلیسی هیندستان هۆكاری خۆكوشتنی ئەو ئەكتەرەی ئاشكرا نەكردووە.