ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی سودان بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی قوربانییانی لافاوەکەی سودان بەرز دەبێتەوە

ژمارە و قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی لافاوەکەی سودان بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9-9-2020، وەزارەتی ناوخۆی سودان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، زۆرینەی زیانە گیانی و ماددییەکانی لافاوەکە لە پارێزگاکانی قەزاریف، خەرتوم، باکووری کردڤان، رووباری نیل، باشووری کردڤان، نیلی سپی و باکووری دارفۆر، تۆمار کراون.

وەزارەتی ناوخۆی سودان دوایین ئاماری زیانە گیانی و ماددییەکانی لافاوەکەی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛

- کوژرانی 103 کەس

- برینداربوونی لانی کەم 50 کەس

- وێرانبوونی زیاتر لە 27 هەزار خانوو بە تەواوەتی

- وێرانبوونی بەشێکی زیاتر لە 42 هەزار خانوو

لەسەرەتای ئەم مانگە (مانگی 9ـی 2020)، بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری نیلەوە، لافاو لە زۆرینەی پارێزگاکانی سودان دروست بووە و بەهۆی ئەوەشەوە باری لەناکاو بۆ ماوەی سێ مانگ راگەیەندراوە.