بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئاشکرای دەکات، پاش چەندین ساڵ بۆ یەکەمینجارە بەغدا داوای داتا و زانیاریی دەکا لەبارەی ئەو ئەو جووتیارانەی هەرێمی کوردستان، کە لە ساڵانی 2014 تاوەکوو 2016 گەنمیان ڕادەست کردووە.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە وەکالەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراق پەیوەندیمان پێوه کرا، داوای زانیاری و داتایان کرد لەبارەی ئەو ئەو جووتیارانەی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵانی 2014 تاوەکوو 2016 گەنمیان ڕادەست کردووە، بەڵام شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکوومەتی عێراق بۆ خەرج نەکراوە، ئێمەش تەواوی داتا و زانیارییەکانمان پێدان".
ڕوونیشی کردووە، یەکەمینجاره دوای ئەو چەند ساڵە وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوای زانیارییان لێ بکات لەسهر ئهم دۆسیەیه، گوتیشی: "پشتیوان بە خودا ئەم هەوڵانەی دراون بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی دڵخۆشکەری دەبێت و مافی جووتیاران دەگەڕێندرێتەوە".
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر جهختى لهوهش كردهوه، کۆی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی 2014، 2015 و 2016 زیاتر لە 550 ملیار دینارە.
هێمن سەید موراد دەشڵێت: "چەند ساڵە ئەو مافەی جووتیاران زەوت کراوە، ژمارهیهكى زۆرى جووتیار قەرزدارن، تەنانەت جووتیار هەیە کۆچی دوایی کرد ئەو مافەی هەر پێنەدراوە، ئەوەی بەغدا کردوویەتی نایاسایی بووە".
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نووسراوێکیان كه له 3/9/2020 دهكراوه و یٔاراستەی وەزارەتی بارزگانیی عێراقى کردووە، داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات.