ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی ئاکەپە: توركیا لەڕووی ئابوورییەوە لە قەیراناویترین كاتدایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی ئاکەپە: توركیا لەڕووی ئابوورییەوە لە قەیراناویترین كاتدایە

"رێژەی بێكاری لە توركیا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە"

ئەندام پەرلەمانێكی پێشووی ئاكەپە، پێی وایە لە مێژووی توركیادا هیچ كاتێك لەڕووی ئابوورییەوە ئەوەندەی ئێستا توركیا بە قەیراناویترین كاتدا تێپەر نەبووە.

محەمەد ئۆجاكتان ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئاكەپە، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ماڵپەڕی (T24)ی توركیدا دەڵێت، قەیرانی دارایی لە توركیا زۆر قووڵە، بە شێوەیەك لە مێژووی خۆیدا بەو شێوەیە نەبووە.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، راستە بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەریی لەسەر قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری هەبووە لە توركیا، بەڵام بەر لە كۆرۆناش توركیا هەر لە قەیراندا بووە و نەیتوانیوە تێیپەڕێنێت.

محەممەد ئۆجاكتان دەڵێت: "رێژەی بێكاری لە توركیا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە. با لەسەر كاغەز هەر بڵێت هەڵاوسانی ئابووری توركیا بە رێژەیەكی بچووكە، بەڵام لەڕاستیدا خەڵك هەراسان بووە. بەداخەوە بۆ میدیای توركیا، رۆژانە بە شێوەیەكی رەنگاوڕەنگ باسی باشبوونی قەیرانی ئابووری دەكەن، كە لە راستیشدا وا نییە".