په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین لاده‌برێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین لاده‌برێت

 

له‌ سلێمانى په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری عه‌تا چاوشین، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی كورد، لاده‌برێت و باخچه‌یه‌كیش به‌ ناوی ئه‌و ده‌كرێت.

بڕیار وایه‌ كاتژمێر 4ى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2020/9/9، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین لاببرێت، له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا كه‌ بڕیاره‌ خانه‌واده‌ و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی سلێمانی ئاماده‌ی بن، جگه‌ له‌وه‌ی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ لاده‌برێت و باخچه‌یه‌ك له‌ نزیك فلكه‌ی خاڵه‌ حاجی له‌ سلێمانی به‌ ناوی ئه‌و ده‌كرێت، هاوكات به‌رهه‌مێكی بڵاونه‌كراوه‌ی هونه‌رمه‌نده‌ پێشكه‌شی ئاماده‌بوان ده‌كرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

عه‌تا چاوشین یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ میللییه‌ به‌ئه‌زموونه‌كانی سلێمانی بوو، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانیی به‌ناوبانگه‌، مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌هۆی تووشبوونی به‌ په‌تای كۆرۆنا، گیانى له‌ده‌ست دا.