ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە 900 هەزار کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی مردووانی کۆرۆنا لە 900 هەزار کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 27 ملیۆن و 736 هەزار و 717 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 9-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، بەریتانیا، فەرەنسا، بەنگلادیش، سعودیە، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، عێراق، ئەڵمانیا، فلیپین، ئەندەنوسیا، ئۆکرانیا، ئیسرائیل، کەنەدا، بۆلیڤیا، قەتەر، ئیکوادۆر، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، رۆمانیا، کوێت، بەلجیکا، عومان، سوید و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 19 ملیۆن و  773 هەزار و 234 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 902 هەزار و 663 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.