لە گوندی گەزنەی دەڤەری چۆمان مێوژی نایاب دروست دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە گوندی گەزنەی دەڤەری چۆمان مێوژی نایاب دروست دەکرێت

بەهۆی تایبەتمەندی و زۆربوونی بەربوومی ترێی ئەمساڵ، هاووڵاتیان و خاوەن رەز و باخەکانی گوندی گەزنە سەر بە قەزای چۆمان دەستیان کردووە به دروستکردنی مێوژ.

لەمبارەوە تالیب گەزنەیی، خەڵکی گوندی گەزنەی سەر به قەزای چۆمان، به (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە گوندەکەمان چەندین رەز و باخی ترێ هەیه، ئەمساڵیش بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەربوومەکە باش و لە زیادبووندایە، جۆری ترێیەکەش تایبەتمەندە، بەمەش خاوەن رەز و باغەکانی گوندەکەمان دەستیان کردووە بە دروستکردنی مێوژی نایاب".

ئەوەشی خستە ڕوو: "دروستکردنی مێوژ شارەزایی دەوێت و چەند جۆرە مێوژێکیش هەیە، بەشێکیان بۆ ماڵی خۆیان دروستی دەکەن، هەندێکیشیان هاوردەی بازاڕی دەکەن، بەتایبەتیش لە وەرزی زستاندا خواستی زۆری لەسەرە".