كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزیری کارەبا بەڵێنی چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا چەند ناوچەیەکی دەوروبەری هەولێر دەدات

 

سێ پەرلەمنتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوکاریی دانیشتووانی چەند ناحیەیەکی دەوروبەری شاری هەولێر سەبارەت بە گرفتی کارەبا دەگەیەننە وەزیری کارەبا و ئەویش لە بەرامبەردا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەدات.

شوان زراری، پەرلەمانتاری کوردستان لە  فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “شارەدێی بەحرکە و دەڤەری زرارەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر کە ژمارەی دانیشتووانیان زۆر بووە و پێویستی بە خزمەتگوزارییە لە نێوانیشان خزمەتگوزاری کارەبا، لە سەردانێکمان بۆ لای وەزیری کارەبا، کەموکوڕییەکانی سێکتەری کارەبا لە دەڤەری (زرارەتی و بەرانەتی) و داواکاریی خەڵکی دەڤەرەکەمان گەیاند”.

گوتیشی:  “وەزیری کارەبا وێڕای باسکردنی ئەو گۆڕانکاریی و چاکسازییانەی کە لە سێکتەری کارەبادا ئێستا ئەنجام دەدرێت ، بەڵێنی پێداین بە زووترین کات کار بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان بۆ خەڵکی سنوورەکە بکات و بەڵێنی دا لە ١٠-١٢-٢٠٢٠  بەردی بناگەی وێستگەی(موبایل) لە دارەشەکران دابنرێ”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشیکردەوە کە وەزیری کارەبا ڕەزامەندی نیشانداوە   کە بڕی ٧٥٠ ملیۆن دینار خەرج بکرێت بۆ ڕاکێشانی دوو ھێڵ بۆ گوندەکانی "بن بیرەک" وە گواستنەوەی پیشەسازی جێژنکان - زرارەتی بۆ ناحیەی دارەشەکران ھەروەھا دروستکردنی وێستگەی بەحرکە و ڕاکێشانی دوو ھێڵ لە وێستگەی گردجووتیار بۆ بەڕانەتی و دەست بە کارکردنەوە لە وێستگەی بەحرکە بە گوژمەی ٩ ملیۆن دۆلار.

گوتیشی: “ وەزیری کارەبا داوای لە ھەردوو بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کرد پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی دەڤەرەکە بۆ ئەوەی پێش ھاتنی وەرزی زستان و دروستبوونی بارزۆری لەسەر وێستگەو تۆڕەکانی کارەبا تەواوی ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکرێن”.