كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەولێر.. کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان زیاتر دەبێت

 

بەڕێوەبەرى گشتیی کارەباى هەولێر رایگەیاند بە هۆى کەوتنەکارى دوو وێستگەى تازەى بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەولێر، کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا زیاد دەبێت و گرفتى پچڕانى کارەباى چەندین گەڕەکیش چارەسەر دەکرێن.

ئەندازیار حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى کارەباى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: " هەردوو وێستگەى کارەباى کەسنەزان و ئازادى نوێ، کە دوو وێستگەى تازەن و تواناى بەرهەمهێنانیان 40 مێگاوات کارەبایان هەیە، کاریگەریى باشیان دەبێت لەسەر زیادکردنى پێدانى کاتژمێرەکانى کارەبا بۆ هەولێرى پایتەخت  و دەوروبەرى چارەسەرکردنى گرفتى پچڕان و گەڕانەوەى تەزووى کارەباى چەندین گەڕەکیش".

راشیگەیاند: " پێشتر هاوبەشانى کارەبا لە سنوورى کەسنەزان و بنەسڵاوە وەکو پێویست لە کارەباى نیشتیمانى سودمەند نەدەبوون، ئەمەش بەهۆى بەردەوامى هاتنەخوارەوەى فیدەرەکان و پچڕان و گەڕانەوەى کارەبا، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێ،وێستگەى ئازادى نوێش چارەسەرى پچڕانى کارەبا دەکات لە گەڕەکەکانى سەنتەرى شارى هەولێر".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" بە کەوتنەکارى ئەو دوو وێستگەیە جگە لە کێشەى پچڕانى کارەباى چەندین گەڕەک، گوشارى سەر تۆڕەکانى کارەباى نیشتیمانیش کەم دەبێتەوە، بەمەش لە خواستى هاووڵاتیان نزیک دەبینەوە بۆ پێدانى کارەباى زیاتر".