كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سۆران.. یەکێتیی ئافرەتان هەڵمەتێکی دابەشکردنی ماسکی دەستکردی خۆیان ئەنجام دا

 

ناوەندی سۆران-ی سەر بە ئەنجوومەنی سۆرانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، هەڵمەتێکی دابەشکردنی ماسکی دەستکردی خۆیان لە بازاڕی سۆران ئەنجامدا.

پەری نەجیم، بەرپرسی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سۆرانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 8/9/2020 وەک ناوەندی سۆرانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئەنجوومەنەکەمان، هەڵمەتێکی دابەشکردنی ماسکمان لە بازاڕی سۆران ئەنجامدا، کە لەم هەڵمەتە زیاتر لە 350 ماسکمان دابەشکرد".

گوتیشی: “جیاوازی ئەم ماسکانە ئەوەبوو کە هەمووان لەلایەن خاتوو ئەحلام ئەندامی دەستەی کارگێڕیی ناوەندی سۆرانی یەکێتیی ئافرەتانی سەر بە ئەنجوومەنەکەمان نەخشێندرابوون و دروست کرابوون.