نرخی ئێكس بۆكسە نوێیەكە ئاشكرا بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی ئێكس بۆكسە نوێیەكە ئاشكرا بوو


ئەمڕۆ سێشەممە كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" بە شێوەیەكی فەرمی ناو و نرخی ئامێرە نوێیەكەی ئێكس بۆكس (یاری ڤیدیۆیی)ی ئاشكرا كرد، كە بچوكترین جۆر و هەرزانترینیان دەبێت.


ئەم راگەیاندنە فەرمیەی ئەمڕۆی مایكرۆسۆفت دوای بڵاوبوونەوەی چەندین دەنگۆی جیاواز هات لەبارەی نرخ و ناوی ئێكس بۆكسە نوێیەكە، كە بڕیارە بەر لە كۆتایی ئەمساڵ بكەوێتە بازاڕەكانی جیهانەوە.


لەمبارەیەوە تۆڕی (سكای نیوز)ی بەریتانی بڵاوی كردەوە كە "Xbox Series S" لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 299 دۆلاری ئەمریكی دەفرۆشرێ، ئەم جۆرەیان شوێنی بەكارخستنی سیدی نابێت، بەڵكو تەنها هەڵگرێكی ئەلیكترۆنی لەناودایە، بۆ داونڵۆدكردنی یارییەكان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.

مایكرۆسۆفت رایگەیاندووە ئەم جۆری ئێكس بۆكسی "Series S"ە، بچوكترین جۆری ئێكس بۆكسە كە تا ئێستا بەرهەمیان هێنابێت.


هەروەەها بڕیاریشە جۆری ئێكس بۆكسی "Xbox Series X" بە نرخی 499 دۆلاری ئەمریكی بخرێتە بازاڕەكانەوە، ئەم جۆرەیان شوێنی بەكارخستنی سیدی یارییەكان لەخۆ دەگرێت.