نرخی نەوتی برێنت دابەزی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوتی برێنت دابەزی


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی وزەدا بۆ خوار 40 دۆلاری ئەمریكی دابەزی.


لەوەتەی مانگی حوزەیرانەوە یەكەم جارە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ خوار 40 دۆلار دابەزێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لەوەتەی كۆتایی هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی وزەی جیهاندا ڕوو لە دابەزینە.


ئێوارەی ئەمڕۆ گرێبه‌سته‌كانی داهاتوو بۆ نەوتی خامی برێنت به‌ رێژه‌ی 4.9% دابەزی، نرخی یه‌ك به‌رمیل بە 39 دۆلار و 95 سه‌نت مامەڵەی پێوەكرا.


هەروەها گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی نەوتی خامی ئه‌مریكی به‌ رێژه‌ی 7.42% دابەزی و هەر به‌رمیلێك به‌ 36 دۆلار و 82 سه‌نت مامەڵەی پێوە كرا.