تۆم كروز سەركێشییەکی ڕاستەقینە ئەنجام دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تۆم كروز سەركێشییەکی ڕاستەقینە ئەنجام دەدات

 

پێش نمایشكردنی بەشی حەوتەمی فیلمی (Mission Impossible) چەند دیمەنێكی ناو فیلمەكە بڵاوكرانەوە و كە تێیدا ئەكتەری ناسراوی ئەمریكی تۆم كرۆز سەركێشییەكی ڕاستەقینە ئەنجام دەدات.

بەشێكی لە گرتەكانی ناو فیلمە تازەكەی تۆم كرۆز لە ناوچەی هیلسیتكوبین لە وڵاتی نەرویج گیراون.

تۆم كرۆز لەو فیلمەدا بە ماتۆرسكیلێك بە خێرایی لەسەر شوێنێکی بەرز دەڕوات خۆی هەڵدەهاوێژێت، ماڵپەری (دەیلی مەیل) دەڵێت: تۆم كرۆز چوار جار تاقییكردنەوەی لەسەر ئەو سەركێشییە كردووە تا سەركەوتووبووە.

بڕیاروابوو لە سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵ لە شاری ڤینیسای ئیتاڵیا دەست بە وێنە گرتنی ئەو فیلمە بكرێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە كاتی دەستپێكردنی فیلمەکە دواخرا.