میلیشیا حووسییەکان بۆ داپۆشینی دزینی داهاتی نەوت فڕۆکەخانەی سەنعایان داخست
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میلیشیا حووسییەکان بۆ داپۆشینی دزینی داهاتی نەوت فڕۆکەخانەی سەنعایان داخست

میلیشیا حووسییەکانی یەمەن کە باکووری یەمەنیان لەژێر کۆنترۆڵدایە، بۆ داپۆشینی دزینی ٥٠ ملیار داهاتی نەوتی وڵاتەکە کە مووچە کارمەندی مەدەنی بووە، فڕۆکەخانەی سەنعایان داخستووە.

راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن سەرکۆنەی داخستنی فڕۆکەخانەیان بە رووی گەشتەکانی بەهاناوەچوون و مرۆیی، لەناویشیاندا گەشتەکانی رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، هەروەها سەرکۆنەی بەردەوامیی کاری کردەوەکانی میلیشیا حووسییەکان کردووە کە بازرگانی بە ئێش و ئازاری خەڵکی یەمەنەوە دەکەن.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (سەبەء)ی سەر بە حووسییەکان، زەکەریا ئەلشامی، وەزیری گواستنەوە لە حکوومەتی کودەتاچیی حووسییەکان لەمیانەی چالاکییەکدا لە سەنعای پایتەخت رای گەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە داخستنی فڕۆکەخانە ئاگادار کردووەتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا دەروازەیەکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی کۆمەکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن، جگە لە یارمەتی و کۆمەکەکانی رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی وەک خاچی سوور و پزیشکانی بێسنوور و ئەوانی دیکە.

میلیشا حووسییەکان، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی دەکرێن، لە ساڵی 2014 دەستیان بەسەر باکووری سەنعای پایتەختی یەمەندا گرتووە و تەواوی دەزگا و دامەزراوە گرنگەکانی دەوڵەتیان خستە ژێر رکێفی خۆیانەوە.

لەو کاتەوە، خەڵکی یەمەن لەناو تەنگژە و پێشێلکاری و شەڕێکی قورسی ناوخۆییدا دەژین، هەر لە سەپاندنی باج و سەرانە، دزینی کۆمەکە خۆراکی و مرۆییەکان، تەنگژەی سووتەمەنی و پاوانخوازیی میلیشیاکان و دەستوپێوەندەکانیان لەو کەرتەدا.