كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

میسر هاوشێوەی تورکیا بڕیاری گەڕان بە دوای نەوت لە دەریای ناوەڕاست دەدات

سەرکۆماری میسر بڕیارێک دەردەکات، کە بەهۆیەوە حکوومەتەکەی هەوڵی دۆزینەوەی نەوت لە دەریای سپی ناوەڕاست دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 8-9-2020، عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر بڕیارێکی کۆماری دەرکردووە و مۆڵەتی بە وزیری نەوتی وڵاتەکەی و دەستەی گشتیی نەوتی میسر داوە لەگەڵ کۆمپانیای (نیبتۆن ئینێرجی ئیجیبت بی دی) رێک بکەون.

رێککەوتنەکە، کە عەبدولفەتاح سیسی رەزامەندیی لەسەر داوە، بۆ گەڕانە بەدوای نەوتدا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ئەو بڕیارەی سەرکۆماری میسر لەکاتێک دایە، کە تورکیا دەستی بە هەوڵێکی چڕ بۆ دۆزینەوەی نەوت و گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کردووە و هەریەکە لە وڵاتانی میسر، یۆنان و قوبرسی یۆنانیش دژایەتیی ئەو هەوڵەی تورکیا دەکەن.