تورکیا.. شەش عێراقی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تورکیا.. شەش عێراقی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن

شەش هاووڵاتیی عێراقی بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەستگیر کران.

تۆمەتبارەکان لە چەند ناوچەیەکی شاری سامسۆن لە باکووری تورکیا لەلایەن هێزێکی دژەتیرۆر، دەستگیر کراون.

هەروەک میدیا تورکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، شەش هاووڵاتییە عێراقییەکە کاریان بۆ داعش کردووە و چەند بەڵگەیەکیش لە ماڵەکانیاندا دۆزراوەتەوە.