ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو: پێویستە سەرۆکی فەلەستین بە فەرمی داوای لێبووردن بکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو: پێویستە سەرۆکی فەلەستین بە فەرمی داوای لێبووردن بکات

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی داوا دەکات سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستن بە فەرمی داوای لێبووردن بکات.

نایف حەجرەف، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی سەرکردەی لایەنە فەلەستینییەکان چەندین هەڵە و هەڕەشە بەرامبەر وڵاتان ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو کراوە.

نایف حەجرەف هەروەها رایگەیاندووە، پێویستە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، بە تایبەت مەحمود عەباسی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی بە فەرمی داوای لێبووردن لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو بکات.

ئەو کۆبوونەوەیەی سەرکردەی لایەنە فەلەستینییەکان کاردانەوەیەک بوو دژی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، بەهۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

هەروەها خالید بن ئەحمەد، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەحرێن لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، مەحمود عەباسی بە ”کەسێکی سووک و بێکەڵک“ ناوبردووە و رایگەیاندووە، کە پەیوەندییەکانی کەنداو و گەلی فەلەستینی پەیوەندیی مێژوویین و کەسێکی سووک و بێکەڵک ناتوانێ تێکی بدات.

پێشتر لە رۆژی 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.