رۆحانی: بە مەرج دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رۆحانی: بە مەرج دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

سەرکۆماری ئێران مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا، ئاشکرا دەکات.

حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران لەکاتی پێشوازیکردنی لە ئیگناتسیۆ کاسیس، وەزیری دەرەوەی سویسرا، رایگەیاندووە، ئەمریکا گەمارۆیەکی ستەمکارانەی بەسەر گەلی ئێرانیدا سەپاندووە.

حەسەن رۆحانی هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا هەوڵ دەدات لەڕێی شەڕی ئابووری، سیستەمی حوکمڕانیی ئێران بڕووخێنێت و ئێران بخاتە سەر چۆک.

سەرکۆماری ئێران چەند مەرجێکی بۆ ئەمریکا دیاری کردووە، کە ئەگەر جێبەجێیان بکات، ئەوا ئێران دەست بە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکات.

مەرجەکانی رۆحانی:

- ئەمریکا دەست لە گەمارۆکان هەڵبگرێت

- قەرەبووی رێکارە نایاساییەکان دژی ئێران، بکاتەوە

- ئەمریکا پابەند بێ بە رێککەوتنی ناوکی