كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری خانەقین هەڵمەتێک لەدژی تیرۆریستانی داعش دەستی پێ كرد

ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری قەزای خانەقین و باكووری پارێزگای كەركووك، هەڵمەتێكی بەرفراوانی هێزە عێراقییەكان دژ بە تیرۆریستانی داعش دەستی پێ كردوە و لە باكووری كەركووكیش تیرۆریستێك پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت، خۆی تەقاندووەتەوە.

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 8/9/2020 لە سنووری قەزای خانەقین و دەوبەری ئۆپراسیۆنێك بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش و كۆتایهێنانی مەترسییەكانی ئەو ڕێکخراوە، بە بەشداریی فڕۆكەی عێراقی دەستی پێ كردووە."

هاوكات لە سنوری قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکووکیش هاوشێوەی هەمان هەڵمەت دەستی پێ كردووە.

لەمبارەوە لویس خزر قایمقامی قەزای داقووق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "هەڵمەتەكە سنووری قەزای داقووقییش گرتووەتەوە".

هاوكات، بەپێی راگەیەندرای ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەكانی كەركووك: "ئەمڕۆ سێشەممە لە باكووری كەركووك، هەڵمەتێكی بەرفراوان بۆ لەناودانی تیرۆریستانی داعش دەستی پێ كردووە و دەستگیر كراوە بەسەر 50 گوللە هاوەن و زیاتر لە 300 گوللەی جۆربەجۆری ئارپیجی و هاوەندا."

ئاماژە بەوەش كراوە: "لە هەڵمەتەكەدا تیرۆریستێك پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت، خۆی تەقاندووەتەوە."