پەتای کۆرۆنا لە ١٩ پارێزگای ئێران هێشتا هەر تەشەنە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەتای کۆرۆنا لە ١٩ پارێزگای ئێران هێشتا هەر تەشەنە دەکات

بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی تەورێز، پەتای کۆرۆنا لە ١٩ پارێزگای ئێران هێشتا لە تەشەنەسەندایە و تەنیا لە پارێزگای هەمەدان کۆرۆنا ژمارەی تووشبوان کەمی کردووە.

لەمبارەوە محەمەدحوسێن سوومی، سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای تەورێز لە چوونە سەری ڕێژەی تووشبوون و قوربانیانی کۆرۆنا نیگەرانیی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەش کردووە هەتا ئێستا تەنیا لە پارێزگای تەورێز ١٣٠٠ کەس بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

هاوکات فەرهاد ئەبوول‌نژاد، سەرپەرشتی زانکۆی جوندی شاپووری ئەهوازیش ڕای گەیاندووە کە ماوەی نزیکەی ٢٠ ڕۆژە دیسان شەپۆلێکی دیکەی تووبوون بە کۆرۆنا دەستی پێ کردووە و ژمارەی تووشبوان و قوربانیان ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئەم دۆخە زۆر جێگەی نیگەرانییە.

لە کاتێکدا بەرپرسانی تەندروستی لە ئێران باس لەوە تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە ١٩ پارێزگای ئەو وڵاتە دەکەن، کەچی لە ڕۆژانی رابردوودا بڕیاری کردنەوەی قوبخانەکان درا و پاش دوو ڕۆژ بەهۆی ڕەخنەی هاووڵاتیانەوە دیسان بڕیار درا پرۆسەی خوێندن لە ئێران بە شێوەی ئۆنلان بێت، چونکە لە دۆخی کۆرۆنادا کردنەوەی قوتابخانەکان مەترسییەکە زیاتر دەکات.

بەپێی ئامارێک کە وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە لە مانگی ڕابردوودا لە هەر کاتژمێرێکدا ٤ بۆ ٥ کەس لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامار کە وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی کردووتەوە تەنیا دوێنی دووشەممە ١١٧ کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

هەتا ئیستا ٣٣٥ هەزار کەس لە پەتاکە چاک بوونەتەوە و هەتا ئێستا بەگشتی لە ئێران ٢٢ هەزار ٤١٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە سەرەتای سەرهەلدانی پەتای کۆرۆناوە هەتا ئستا لە ئێران ٣٨٨ هەزار و ٨١٠ کەس تووش بوون.