بەوێنە.. چالاكییە رۆشنبیرییەکان لە كەركووك دەستیان پێ کردووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. چالاكییە رۆشنبیرییەکان لە كەركووك دەستیان پێ کردووەتەوە

چالاكییەكانی هەفتەی رۆشنبیریی كەركوك، خۆی لە كۆڕی ئەدەبی و هونەری و سیاسی و ناساندنی كتێبدا دەبینێتەوە، پاش شەش مانگ ڕاگیران  دەستاین پێ کردووەتەوە و ڕۆژانە لە سەنتەری رۆشنبیریی كەركووك بەردەوام دەبێت.

چەتۆ لەتیف، بەڕێوەبەری پێشتری سەنتەری ڕۆشنبیریی كەركەوك، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پاش زیاتر لە 6 مانگ ڕاگیران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە چالاكییە رۆشنبیرییەكان لە كەركووك دەستیان پێ کردووەتەوە."

گوتیشی: "گرووپی شار بۆ بونیادنانی مەعریفە، هەفتەیەكی ڕۆشنبیریی لە سەنتەری ڕۆشنبیریی كەركووك رێك خستووە، ئەمەش بە یەكەم چالاكیی ڕۆشنبیری دادەنرێت لە مانگی دووی ئەمساڵەوە كە بەهۆی پەتای كورۆناوە تەواوی چالاكییە ڕۆشنبیرییەكان لە كەركوك ڕاگیرابوون."

یەكەم چالاكی رۆژی شەمە بەرێوە چوو کە سازدانی كۆرێك بوو لەژێر ناونیشانی (نەوت و دیموكراسیی) بۆ (بۆكان عەبدوڵڵا)، هاوكات دوێنێ دووشەممە كۆڕێك لەژێر ناونیشانی (مناڵانی سەرشەقام: ڕەوڕەوەیەك بەرەو هەڵدێر) بۆ (مامۆستا ڕەحیم سەرەڕۆ) ساز كرا.

گوتیشی: "سبەی چوارشەممە 9/9/2020 چالاكییەكان درێژەی دەبێ و لەژێر ناونیشانی (دیدگایەك بۆ شانۆی سەرشەقام و تایبەتمەندیی لە ئێستادا) کۆڕێک بۆ دەرهێنەری شانۆ ( نەژاد نەجم) ساز دەكرێت، چوارەمین چالاكیی هەفتە رۆشنبیر كە شەممەی داهاتوو 12/9/2020، بەڕێوە دەچێت، واژۆكردن و ناساندنی كتێبی مییدیایی (بەخەیاڵی پراڤدا) بۆ نووسەر (مەسعوودی مەلا هەمزە) ساز دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، تەواوی چالاكییەكان لە كاتژمێر : 5 ئێوارە لە بینای سەنتەری ڕۆشنبیریی كەركووك بەڕێوە دەچن.