كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

رێگاى سەرەکیى نێوان هەولێر- گوێڕ دەکرێتە دوو ساید

 

بەڕێوەبەرى شارەدێى گوێڕ رایگەیاند رێگەى سەرەکى نێوان هەولێر - گوێڕ دەکرێتە دوو ساید کە سوودێکى زۆرى دەبێ بۆ گواستنەوەى نێوان هەردوولا، چونکە ئەم رێگایە رێگایەکى گرنگى پیشەسازى و کشتوکاڵییە و هاتوچۆیەکى زۆرى لەسەرە.

مەسعود نورى ، بەڕێوەبەرى شارەدێى گوێڕ بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بە ئامانجى فراوانکردن و ئاسانکاریى هاتوچۆى هاووڵاتیان لە نێوان هەولێر و گوێڕ، حکوومەت رەزامەندى داوە رێگەى سەرەکى نێوان هەولێر-گوێڕ کە ئێستا یەک سایدە بکرێتە دووساید،پڕۆژەکەش چۆتە بوارى جێبەجێکردن و بڕیارە بەدرێژایى رێگاکە کە 35 کیلۆمەترە سایدێکى دیکەى بۆ دروست بکرێت".

راشیگەیاند: “رێگای سەرەکى نێوان هەولێر و شارۆچکەى گوێڕ بە یەکێک لە رێگا گرنگ و ستراتیژییەکان دادەندرێت، چونکە رۆژانە هاتوچۆیەکى زۆرى لەسەرە بەهۆى ئەوەى گوێڕ ناوچەیەکى گرنگ و بەرفراوانى کشتوکاڵى و پیشەسازیى لەخۆ دەگرێت، ئەمەش واى دەکات گواستنەوە و گەیاندن لەو رێگە سەرەکییە خێراتر و ئاسانتر بێت بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان کە ئەو رێگایە بەکار دێنن".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" پڕۆژەکە لە ماوەى 20 مانگ و بە گوژمەى 20 ملیار دینارى عێراقى جێبەجێ دەکرێت،کە بەتەواوبوونى کاریگەریى باشى دەبێت لەسەر بزاوتى ئابووریى و بازرگانى، جگە لەمەش چەندین گوند و دێهات بەدرێژایى ئەو ماوەیەى دەکەونە سەرێگاکە سودمەند دەبن و کارگەریی باشیشى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى رووداوەکانى هاتوچۆ کە راۆژانە لەسەر ئەو رێگایە روو دەدەن".