شارەبان.. گەنجێک دەستڕێژی گوللەی لە باوەژنی کرد و کوشتی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شارەبان.. گەنجێک دەستڕێژی گوللەی لە باوەژنی کرد و کوشتی

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە سنووری قەزای شارەبان، گەنجێك دەستڕێژی گوللەی لە باوەژنی کرد و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانیی قەزای شارەبان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی  دووشەمە (٨-٩-٢٠٢٠) لە سنووری قەزای شارەبان گەنجێكی تەمەن 23ساڵ  دەستڕێژی گوللەی لە باوەژنی خۆی كردووە و كوشتوویەتی ." 

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە کێشەی کۆمەڵایەتیی لە نێو ئەو خانەوادەیەدا هەبووە و ئەو ڕووداوەش ئەنجامی هەمان کێشە بووە.

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "تاوانەكە لە كاتێكدابووە کە گەنجەكە توانای خۆ حەشاردانی هەبووە چونكە سەر لە ئێوارە تاوانەكەی ئەنجامداوە هەر بۆیە دەستگیرنەکراوە بەڵام پۆلیس دەستی بە گەڕان بەدوای تۆمەتبارەکە کردووە”.