ئێران لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزیری پێشووی پەروەردە: بە نەوەکانم گوتووە نەچنە قوتابخانە

پاش دوو ڕۆژ لە کرانەوەی فەرمیی قوتابخانەکان لە ئێران، وەزیری پەروەردەی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد، بەپێی بەدواداچوونەکان لە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا پێویست ناکات قوتابیان لە قوتابخانەکان ئامادە بن.

ئەم بڕیارە کە ئەمڕۆ لەلایەن " موحسن حاجی میرزایی" وەزیری پەروەردە و لاوانی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوە، لە کاتێکدایە کە تەنیا دوو ڕۆژە بە فەرمی قوتابخانەکان کراونەتەوە و پاش بڕیاری کرانەوەی قوتابخانەکان لە دۆخی کۆرۆنا، ڕەخنەیەکی زۆر لەلایەن بنەماڵەکانەوە ڕووبەڕووی سیستەمی پەروەردە و حکوومەتی ئێران کرایەوە.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش داوە کە بڕیاری حکوومەت لەبارەی دەوامی قوتابخانەکان ئامادەبوونی قوتابخیانە لە قوتابخانەکان، بەڵام هیچ قوتابخانەیەک بۆی نییە قوتابی ناچار بکات، دەبێ بێ ئەملاو و ئەولا بچێتە قوتابخانە.

هاوکات پەرلەمانتارانیش ڕەخنەیەکی زۆریان لە وەزیری پەروەردە گرت، لە بەرانبەردا بەرپرسانی تەندروستیی ئیران ئاشکرایان کردووە کە قوتابیان دەبنە هۆکاری گواستنەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو بنەماڵەکان.

ئێران لە کاتێکدا بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکانی دا کە ڕۆژانە ئامار و ژمارەی تووشبوان و قوربانیان بەهۆی پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە لە زیادبووندایە.

بەپێی دوایین ئامارەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئێران ١١٧ کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان لە ئیران لە کاتێکدا درا کە  کە مورتزا حاجی وەزیری پێشووی پەروەردەی ئێران ڕەخنەی لەو بڕیارەی حکوومەتی ئێران گرتووە و ئاشکرای کردووە لەم دۆخی کۆرۆنایەدا ئەم بڕیارە هەڵەیە و بە نەوەکانی خۆم گوتووە نەچنە قوتابخانە.