حکوومەتی ئێران: سەروەریی عێراق هێڵی سوورە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حکوومەتی ئێران: سەروەریی عێراق هێڵی سوورە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، کە سەروەریی عێراق بۆ وڵاتەکەی، هێڵی سوورە.

ئەمڕۆ دووشەممە 7-9-2020، سەعید خەتبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، حکوومەتی ئێران هیچ کاتێک دانوستاندن لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی ناکات.

سەعید خەتیبزادە هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەگەڵ دراوسێکانی پەیڕەو دەکات و سەروەریی عێراقیش بە هێڵی سوور دادەنێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە، کە نابێ عێراق تووشی هیچ دەستدرێژییەک بێت لەسەر سنوورەکانی.