بەهای لیرەی توركی بەردەوام لە دابەزیندایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای لیرەی توركی بەردەوام لە دابەزیندایە

هیچ پلانێك نییە بۆ بەرزبوونەوەی

بەهای لیرەی توركی لەم هەفتەیەدا بەردەوامە لە دابەزین بەرامبەر بە دۆلار، حكوومەتی توركیاش هیچ پلانێكی نییە بۆ ئەوەی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەرز بكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٧_٩_٢٠٢٠ بەهای لیرەی توركی بۆ جارێكی‌تر دابەزی، کە١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٧٤٦ لیرە مامەڵەی پێوە كراوە، كە لە مێژووی توركیادا لیرە نەگەیشتووەتە ئەم ئاستەی ئێستای.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە رۆژنامەی (سۆزجو)ی توركی بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی دارایی توركیا هیچ پلانێكی نییە تا لیرەی توركی بەهاكەی بەرز ببێتەوە، گەر هەشبێت، پلانەكان درێژخایەن نین و كورتخایەنن.

تاكە پلانی توركیا بۆ بەرزبوونەی بەهای لیرەی توركی، خستنە بازاڕی دۆلارە، كە تەنیا لە ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاریان خستە بازاڕەوە، بەڵام ئەمەش فریای توركیا نەكەوت بۆ بەرزبوونەوەی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار.