هیندستان پلەی دووەم لە زۆریی تووشبووانی کۆرۆنا دەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هیندستان پلەی دووەم لە زۆریی تووشبووانی کۆرۆنا دەگرێت

هیندستان پلەی دووەم لە زۆریی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا وەردەگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 7-9-2020، وەزارەتی تەندروستیی هیندستان تووشبوونی زیاتر لە 90 هەزار هاووڵاتیی وڵاتەکەی بە کۆرۆنا، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، راگەیاند.

بەپێی خشتەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهان، هیندستان دوای ئەمریکا، زۆرترین ژمارەی تووشبووی پەتاکەی هەیە.

هەروەها لە رووی مردووانی کۆرۆنا، هیندستان دوای ئەمریکا و بەرازیل، پلەی سێیەمی وەرگرتووە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 208 هەزار و 645 کەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 71 هەزار و 711 کەس گیانیان لەدەست داوە.