ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزی، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ته‌مه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی و هونه‌رمه‌ند ئه‌فشین شوكری، نووسیویه‌تی: "به‌م زوانه‌ چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مێكی نوێ بن".

ئه‌فشین شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، كارى‌ تۆماركردنی گۆرانییه‌كه‌ ته‌واو بووه‌، بڕیار وایه‌ له‌ كه‌نه‌دا كاری كلیپی بۆ بكرێت و دواتر بڵاو بكرێته‌وه‌.

ته‌مه‌ن كوڕی هونه‌رمه‌ندى میوزیكژه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕواندزییه‌‌، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.