لە سلێمانی بڕیاری ناشتنی مردوو بە پارە لەلایەن کۆمپانیاوە نیگەرانیی لێ دەکەوێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سلێمانی بڕیاری ناشتنی مردوو بە پارە لەلایەن کۆمپانیاوە نیگەرانیی لێ دەکەوێتەوە

 "سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بانگهێشتی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکرێت"

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند لەگەڵ ڕێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستمان بە گفتوگۆکردن کردووە بۆ ڕاگرتنی بڕیاری ناشتنی مردوو بە پارە.

محەمەد ڕسووڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بابەتی ناشتنی مردوو بە پارەو لەلایەن کۆمپانیاوە بووەتە مایەی ڕەخنە و نیگەرانیییەکی زۆری ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆیە ئەمڕۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەو بڕیارە لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی مەدەنی گفتوگۆمان کرد و ھەموومان ھاودەنگ بووین کە ئەو بڕیارە ھەڵبوەشێندرێتەوە".

گوتیشی: "بڕیارە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ھۆکار و چۆنیەتیی دەرکردنی ئەو بڕیارە، ڕۆژی چوارشەممە ٩ / ٩ / ٢٠٢٠ وەک ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بانگھێشتنی سەرۆکی شاوانیی سلێمانی بکەین و لە نزیکەوە گفتوۆی لەگەڵ بکەین".

ڕوونیشی کردەوە: "لە دەرنجامی گفتوگۆکاندا ئەگەر پەسندکردنی بڕیارەکە بێتە لای ئێمە، ئەوا ھەڵیدەوەشێنینەوە، ئەگەر نا لەڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە کاری پێویستی لەسەر دەکەین".