پەرتووکی (جۆرەکانی فیلم و بەرھەمھێنانی) چاپ و بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرتووکی (جۆرەکانی فیلم و بەرھەمھێنانی) چاپ و بڵاو کرایەوە

سینەماکارێکی شاری سلێمانی، پەرتووکێکی تایبەت بە هونەری سینەمای لەژیر ناوی  "جۆرەکانی فیلم و بەرھەمھێنانی" چاپ و بڵاو کردەوە.

سەرکەش محەمەد، نووسەری پەرتوکەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو پەرتووکە بەناوی (جۆرەکانی فیلم و بەرھەمھێنانی) لە چاپخانەی کارۆ لە شاری سلێمانی چاپ کراوە کە یەکەم کتێبمە نووسیومە و ئێستا لە کتێبەخانەکان دەست دەکەوێت".

گوتیشی: "ناوەڕۆکی کتێبەکە ناساندنی جۆرەکانی فیلمە کە زیاتر لە ١٠٠ جۆری باس کراوە، ھەروەھا دەرخستنی سوودی سەیرکردنی ئەو فیلمە سینەمایەیە کە تاک سەیری دەکات و ھەڵم داوە باسکردنەکە جیاوزا بێت لەو باس و خواسانەی لەو بوارە کراوە".

ڕوونیشی کردەوە: "لە کتێبەکەدا ئەوەم دەرخستووە کە دەتوانرێت لە جیھاندا تۆوی ئاشتی بچێندرێت، یان ئاژاوە و ناکۆکی بڵاو بکرێتەوە، بەڵام فیلم ھەموو ئەو شتانەت پیشان دەدات، ھەروەک ئەوانەی دەیانەوێت بیرۆکەی فیلمی سینەماییان لا دروست بێت، دەتوانن پەرتووکەکە وەک ھەوێنی بەکار بھێنن".