نه‌وید زه‌ردی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نه‌وید زه‌ردی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

نه‌وید زه‌ردی، گۆرانیبێژی كورد، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (فه‌رموو دڵم) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌وید زه‌ردى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاتی وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌، نووسیویه‌تی: "ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 2020/9/9، ڤیدیۆ كلیپی فه‌رموو دڵم بڵاو ده‌بێته‌وه‌، ڕه‌نج سه‌نگاوی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ و خۆم ئاوازم بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌".

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.