شێوازی ھاوردەکردنی کاڵا و کەلوپەل بۆ هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شێوازی ھاوردەکردنی کاڵا و کەلوپەل بۆ هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە

 

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایگەیاند، پێشووتر بەھۆی ڕێنوێنییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە ھەندێک گرفت بۆ شوفێران لە کاتی ھاوردەکردنی بارەکانیان دروست دەبوو و دوای چەندین جار داواکاری بۆ چارەسەری گرفتەکانیان،ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە (باسنیوزڕاگەیاند: " ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا و بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، ئەو بارھەڵگرانەی کە لە مەرزەکانەوە دەھاتنە ناو ھەرێمی کوردستان دەبوو لە مەزرەکان دابگرن و پشکیننی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ بکرێت ئینجا بە بارھەڵگرێکی دیکە کەلوپەلەکەیان بگواسترابایەوە ناو  خاکی ھەرێمی کوردستانەوە کە ئەوەش کات و ئەرکێکی زۆری بۆ شوفێران دروست کردبووە".

گوتیشی: "دوای چەندین جار داوکاری و بە ھاوکاری لایەنە پوەینددیدارەکان ، خۆشبەختانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاریدا لەمەودوا ڕەوشی ھاوردەکردنی ئاسایی و ھاوشێوەی پێش سەرھەڵدانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای لێبێتەوە، بەوەش ئەو بارھەڵگرانەی دێنە ھەرێمی کوردستانەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت و ھەر بۆخۆیان بارەکە دەبەنە شارەکانی ھەرێمی کوردستان".

لێدوانی سەرۆکی ژووری بارزگانیی سلێمانی ھاوکاتی ڕاگەیەندراوێکی ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستانە کە رایگەیاند، دوای دابەزینی ئاستی ھاوردەکردەنی کاڵا و کەلوپەل کە لەماوەی ڕابردوودا بەھۆی دۆخی کۆرۆناوە، ئێستا دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات بەجۆرێک بە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو،بە ڕێژەی %٢٠ ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادی کردووە