تا ساڵی 2030 بەهۆی برسیەتییەوە 909 ملیۆن كەس كۆچی دوایی دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تا ساڵی 2030 بەهۆی برسیەتییەوە 909 ملیۆن كەس كۆچی دوایی دەكەن

 

ماڵپەرێكی ئەڵمانی بە دواداچوونێكی كردووە لەسەر زیادبوونی ژمارەی هەژاران لە جیهاندا دەریخستووە تا ساڵی 2030 ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی برسییەتییەوە دەمرن دەگەنە 909 ملیۆن كەس.

ماڵپەری (dw)ی ئەڵمانی بابەتێكی شیكاری نووسیوە لەسەر زیادبوونی رێژەی هەژاران لە جیهاندا، بەشێك لەو زانیارییانەی كە ماڵپەرەكە بڵاوی كردۆتەوە لە دامەزراوەی خێرخوازیی ئۆكسفامی جیهانی وەرگیراون.

بە پێی ئامارەكانی دامەزراوەی ئۆكسفامی خێرخوازی لە كۆتایی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی برسیەتییەوە دەمرن ر‌ۆژانە دەگاتە 12 هەزار كەس، هۆكارەكەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنایە كە وایكردووە ئابووری زۆربەی وڵاتان ڕوو لە دابەزین بكات.

هەروەها بەپێی ئامارێكی دیكەی دامەزراوەكە لە ساڵی داهاتوو ژمارەیەكی زۆرتر لە دانیشتووانی جیهان بەهۆی برسیەتییەوە دەمرن كە پێشبینی دەكرێت بگاتە 120 ملیۆن كەس.