عێراق گرێبەستێکی کارەبا لەگەڵ کۆمپانیایەکی سویدی واژۆ دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق گرێبەستێکی کارەبا لەگەڵ کۆمپانیایەکی سویدی واژۆ دەکات

حکوومەتی عێراق بە بەهای عێراق بە بەهای 80 ملیۆن دۆلار گرێبەستێکی کارەبا لەگەڵ شانشینی سوید واژۆ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6-9-2020، ئەحمەد کەمالی، باڵوێزی عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید رایگەیاندووە، گرێبەستەکە لەنێوان وەزارەتی کارەبای عێراق و کۆمپانیایەکی سویدی، واژۆ کراوە.

بەپێی گرێبەستەکە، کۆمپانیا سویدییەکە بە بەهای 80 ملیۆن دۆلار، چوار وێستگەی بگۆڕی 132 کیلۆڤۆڵتی لە بەغدا، کوت، دیوانییە و بەسرە دروست دەکات.